kurdland روستاى سولاکان دردامنه كوه 2835متري عبدالرزاق باآب وهوايي كوهستاني وطبيعتي زيبا ومردماني ازتبارفرهنگ وادب واكثراتحصيل كرده باحدود120نفردارندگان تحصيلات عالي وحدود13وبلاگ نويس ويك وبسايت رسمي يكي ازنادرترين روستاهاي ادبي وفرهنگي ايران وكردستان ميباشدوحدودات روستاازگنجيه زيويه تانزديكيهاي غاركرفتوكه هردوضلع اين روستاوغارهاي زيرزمينان درامتداداين اضلاع وآثارباقيمانده ازقلعه هاي باستاني ازوجودتمدني عظيم حکايت دارد
چاو خشاندنێک به‌خێرایی له سه‌ر شێعری هه‌ژان بابامیری شێعری هه‌ژان بابامیری ئه‌گه‌ر نه‌توانم بڵێم که ده‌نگی جیاوازی هه‌یه، ئه‌توانم به دڵنیایی یه‌وه بڵێم ده‌نگی زوڵاڵی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که ئه‌زموونێکه به‌رده‌وام له سه‌ده‌کانی شه‌ستی هه‌تاوی یه‌وه تا ئێستا. له‌م وتاره پێداچوونهوهیێکم ئه‌بێ به سه‌ر ئه‌و فاکته‌رانه که شێعریهت ئه‌به‌خشن به ده‌قێک، به ده‌قی شێعری ههژانیشا ئه‌چمه‌وه که بزانم تا چ راده‌یێک خۆی خه‌ریک کردووه به شێعریهت له شێعرا. 1. سووژه هه‌ژان شته گه‌وره‌کان چکۆله و شته چکۆله‌کان گه‌وره ئه‌خاته به‌ر چاو،بۆیه فیلتری زه‌ینی شاعیر مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه که چی بنووسێ؟ چۆن بینووسێ؟چه‌ن بنووسێ؟ وکه‌ی بینووسێ؟ له شێعری هه‌ژان گه‌ران به‌دوای مه‌وزووعێک که بێ مانا بێ کارێکی بێ که‌ڵکه و خۆ هیلاک کردنه. ئه‌و مه‌وزووعانه که هه‌ژان هه‌ڵی ئه‌بژێرێ بۆ نووسین مه‌ودای خوێنه‌ر و ده‌ق ئه‌فه‌وتێنێ و هه‌رکه‌س هۆگری شێعر بێ لێ ی حاڵی ئه‌بێ. شێعری هه‌ژان له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که هه‌ر شتێک توانای ئه‌وه‌ی نی یه ببێ به شێعر‌و ئه‌زانێ ئیشتیای خوێنه‌ری ئاسایی بۆ سه‌ر هه‌موو شتێ ناچێ و خوێنه‌ری چالاکیش حه‌ز به چی ئه‌کا. له‌م باره‌یه‌وه موزووعی شێعری هه‌ژان بریتین له: خۆشه‌وێستی، دووانه فه‌لسه‌فیه‌کان،کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،.. باسی خۆشه‌ویستی ساکار و بێ سووراو سپیاوه وه‌ک شێعری خۆشه‌ویستی شه‌ڕ، گۆزه یان نوێژ. که‌چی له هه‌موو شێعرێکی ههژانا بنه‌مای خۆشه‌ویستی زه‌قه ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌توانێ به هۆی ئه‌وه‌وه بێ که ئێمه ترساوین له‌و سووژانه که مه‌ترسی دارن. بۆ دووانه‌کان وه‌ک : شهر و خێر، شه‌یتان و فریشته،قه‌ده‌غه کراو و مه‌حره‌م،... ئه‌توانین وه‌ک نموونه شێعری شه‌جه‌ره‌نامه هه‌ڵبه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها شێعری دۆزه‌خ دوو نه‌فه‌ر بۆ دڵه‌راوکێ شاعیر له گه‌ڵ کێشه ی بوون 2. ناوه‌رۆک باش ده‌زانین که ناوه‌رۆک پێوه‌ندێکی راسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ مهوزووعا هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر له سه‌ر مه‌وزووع شتێ باس بکرێ ده‌کرێ هه‌مان شت بێ که له ناوهرۆکیشا خۆمانی پێوه خه‌ریک ده‌که‌ین به‌ڵام من ئه‌و کێشه که به ناوه‌رۆکه‌وه هه‌مه ئه‌خه‌مه ئه‌ستۆی خۆڵقاندنی چه‌مک و مهعرێفهی تازه له ده‌قا شێعری هه‌ژان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زه‌ینێکی ته‌مه‌ڵیان هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له ده‌ق شێعرێکی ته‌واوه به‌ڵام بۆ که‌سێ که پی خۆشه خۆی به ده‌قه‌وه خه‌ریک کا ته‌نیا به‌رگه‌ی جارێ خوێندنه‌وه ئه‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی که له هه‌مان جاری یه‌که‌ما خۆی ئه‌دا به‌ده‌سه‌وه و ئیتر شتێ تازه‌ی نامێنێ بۆ وتن. شێعری هه‌ژان شێعرێکی خه‌یاڵاوی هه‌یه به‌ڵام گۆماناوی نی یه، خۆێنه‌ر کێشه ی له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی مه‌عنا نابێ و به ساده‌یی خه‌ریکی خوێندنه‌وه ده‌بی وه‌ک بارت ده‌ڵێ وشه له‌م جۆره شێعرانه له به‌ر چاوی خوێنه‌را مه‌شقێکی سه‌ربازی ده‌که‌ن و رێژه ده‌رۆن زۆر رێک و پێک و شاز به‌ڵام ئه‌توانین هێندێ جار وشه‌ی دوایی و یان رسته‌ی کۆتایی پێش بینی که‌ین. سروشت ته‌نیا و ته‌نیا چه‌کی شاعیره بۆ نووسین ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه که پێوه‌ندیان به سروشته‌وه هه‌یه له شێعری هه‌ژان بهێنینه ده‌ره‌وه تۆ بڵێ ی شتێک ئه‌مێنێته‌وه بۆ باس کردن؟ له شێعرێکی کورت وه‌ک ته‌ون: تـهونــی شـه‌و ئـهكـهی لـه نـهخـشــی مـانــگ لـه هـهســــــاره؛ ! بـه‌و چـــاوە رەشــانـهتا دیــــــــارە
له نۆ وشه‌ی ته‌واوا چوار وشه‌ی سروشتی تێدا به‌دی ده‌کرێ.یان له شێعری کۆلاژ نێوێکی مودرێن و ناوه‌رۆکێکی تێکرا سروشتی. یان ده‌سپێکی شێعری شه‌جه‌ره‌نامه : له دایكه‌وه پشتاوپشت ئه‌گه‌مه‌وه به داربه‌روو له باوكه‌وه به زریان ! ئاورێكیش له‌م شهجهرهدا هه‌یه شه‌وه‌زه‌نگێ دڵی لێچوو ئه ڵێن ئێستاش ئه‌م شۆڵه‌ی مانگه له دڵی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌دا ئه‌یبینی هه‌ر هه‌وه ! ئه‌ڵبه‌ت به بۆچوونی من ناچرال نووسین له زاتی خۆێدا ناتوانی وه‌کوو هه‌ڵه سه‌یر بکرێ ته‌نانه‌ت شاعیر ناچاره زوو زوو ئاوڕ له سروشت بداته‌وه چونکه سروشت به‌قوه‌ت ترین بنه‌مای شوبهاندنه به‌ڵام کاتێ باس له شاعیرێ ده‌کرێ که ئه‌زموونه‌کانی ژیانی شارستانیه‌تیه چاوروانی نووسینی ئه‌زموونگه‌لێکی راسته‌وخۆی شاعیریشین تا منێک که که‌م شاخ و کێو گه‌راوم بتوانم پێوه‌ندی یه‌کی عاتیفی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌قانه ساز که‌م.بێ سێ و دوو ئێمه چاوه‌رێ خوڵقاندنی مه‌عریفه‌ی تازه‌ین له شیعری ههژانا. هه‌ژان بۆ ئه‌وه‌ی له کێشه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بدووێ به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک مه‌وزووع لێ بروانێ ئه‌هێنێته نێو ناوه‌رۆکه‌وه که به ڕای من کارێکی زۆر باش و به جێ یه و شێعر له درووشم جیا ده‌کاته‌وه وه‌ک: ته‌ژی له راپۆرتی سه‌ر بڕینی چوار و چل و هه‌زارەها هه‌زار چــــــــــــــرا 3. زمان زمان له دوو روانگه‌وه ئه‌توانین بۆی بروانین یه‌که‌م له باری پاراستنی زمانه‌وه؛ که پێم وایه ناتوانین هه‌ڵه له‌م باره‌وه له شێعری هه‌ژان بگرین. هه‌ژان شاعیرێکه که به‌زمان نرخێکی شیاو ئه‌به‌خشێ و ده‌قه‌کانی هه‌لێکن بۆ ره‌خساندنی تواناکانی زمانی کوردی. ده‌قی شێعری هه‌ژان له باری زمانه‌وه قه‌د به‌ره‌و بێ مانایی ناروا، ئه‌م ده‌قانه نوێنه‌ری ئه‌م باسه‌ن که :شێعر هه‌ر چه‌ن به‌ره‌و بێ مانایی و سرینه‌وه‌ی چه‌مک بروا له هه‌مان کاتیشا له خه‌ڵک و خوێنه‌ریش دوور ئه‌که‌وێته‌وه.زمان که‌ره‌سه‌ی باس کردنی دڵه‌راوکێ کانی شاعیره نه‌ک ئامانجێ بۆ نووسین و شپرزه کردنی ده‌ق.بۆیه ئێمه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قانه بۆمان روون ئه‌بێته‌وه هه‌ر وشه‌یێک جیگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر نه‌بێ ده‌ق ناخوڵقێ و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌مانه وشه‌یێک بێته ئاراوه دیاره که زه‌ق و ناحه‌ز ده‌بێ. دووهه‌م له باری زمانی شێعریه‌وه؛شاعیر وه‌کوو خه‌ڵک ئه‌دوێ، زمانی شێعری ئه‌ناسێ و ئه‌زانێ جیاوازی ئه‌م ئاخافتنه له گه‌ڵ خه‌ڵکی سه‌رشه‌قام کامانه‌ن.شاعیر ئه‌زانێ که هه‌ر سووژه‌یێک پێویستی به زمانی شێعری خۆیه‌تی بۆیه ده‌قی گۆزه زمانی له‌گه‌ڵ ده‌قی شه‌جه‌ره‌نامه جیاوازی یه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه بروانن: گۆزه ئه‌م رووباره بۆ مه‌ست بووه؟ پێچ ئه‌خوات و له‌تر ئه‌داو هاژه‌هاژ گۆرانی ئه‌چڕێ! * ئه‌ها! ئه‌زانم بێ گومان له‌و ژووره‌وه له‌یلا گۆزه‌که‌ی پڕ ئه‌ک ئێستا زمانی شێعری شه‌جه‌ره‌نامه:
وه‌كوو خه‌وێ بیرم دێت و نایێته‌وه جارێكیان پۆلێ فریشته دابه‌زین نامهیێكیان له لایه‌ن خواكانه‌وه هێنابوو سیاییهك بوو له شته قه‌ده‌غه كراوه‌كان سێ چوارێكیانم بیر ماوه چاوی ره‌ش و شه راب و پێموا سێ‌و و .... هه‌ندێ شتی تریش ! له‌م شهجهرهدا ئا ورێكی توولانی تێدا درێژه‌ی هه‌یه هه‌تا هه‌تا.....نازانم كه‌ی !؟ وه‌کوو زمانی شێعری ئاخه‌ری شانامه ئه‌خه‌وان ثالث. که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوه‌ی ئاخاوتن که نوام چامسکی له سه‌ری باس ده‌کا له شێعری ههژانا رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه وه‌ک: مه‌مكه به كێوا ره‌نگه به‌هه‌شت بووبێ یان: ئێجگار نائارام و مانووم؛ با سه‌ر بنێم به سینگته‌وه و تێر تێر بنووم ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه وتنه که به ته‌کان و شه‌کانی ده‌مه‌وه جوانتر ئه‌نوێنێ نه‌بێ شێعر زۆر خوێنه‌ر هیلاک ده‌کا بۆیه پیت و ده‌نگ دێنێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی رسته له یهکنهواختی رزگار کا بـمــكـه بـه دارا به ســـــــــهردارئـهبم یان ئه‌ی له‌ش هه‌ناری ، لێو ترێ ! ئه‌ی كچی شاخه به‌فرینه‌كان ! ئه‌ترسم شه‌و دره‌نگ كه‌ین و خه‌وت بزڕێ، منیش به مه‌ستی بێمه‌وه و كاڵهم بدڕێ ته‌نانه‌ت ماچێكیشم پێ نه‌بڕێ 4. مۆسیقا بۆ ئه‌وه‌ی شێعرێ بکه‌وێته سه‌رزمان و هه‌ر دووپات بکرێته‌وه مۆسیقا و ئاهه‌نگ رۆڵی تایبه‌ت یان هه‌یه شێعری شه‌ڕ نموونه‌یێکی به‌رجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌ژان چه‌نێ هه‌لا هه‌لای مۆسیقا و خۆش کردنی باری خوێندنی شێعری هه‌یه: شــــــــــار مهشـــــێوێنه بڕۆ مـاڵـه‌وه شــه‌ڕ مه‌خه نێو كۆڕی كوڕ و كاڵه‌وه چـه‌شـنـی هـه‌ڵـۆ رایدهپێچن نهچیــــــر چـاو و بـرۆی تـیـــــژ به سه‌ر خاڵه‌وه بـمــكـه بـه دارا به ســـــــــهردارئـهبم دابـلـهقـــــــــێم بـه‌و كه‌مه‌ره‌ی لـاڵهوه ئـادهمه ئهمــــــــــــجارهكه حه‌ووا نیه ئـاشـقه بـه‌و ســـێـوی چه‌نه‌ی چاڵه‌وه ناز بـه ســـــــه‌ر گـۆی زه‌ویـدا ده‌كه‌ی نازێ زه‌وی ، نهیـخهیه ژێـــــر ناڵه‌وه ئه‌م شێعره به که‌ڵک وه‌ر گرتن له وه‌زنی موفتهعلون موفتهعلون فاعلون وه هه‌م مۆسیقای ده‌روونی ئه‌به‌خشێ به‌م جۆره که ئێمه ئه‌خاته مه‌یدانی شه‌رێکی سه‌ر شه‌قامه‌وه که خه‌ڵک کۆ ده‌بنه‌وه ببینن چی بووه هه‌م له باری مۆسیقای رهواڵهتهوه زۆریش به هێزه من پێم وایه یه‌کێک له‌و بنه‌مایانه که شاعیر ئاماده ده‌کا مۆسیقا له شێعرا بناسێ و بیهێنێته کایه‌وه شاره‌زایی شاعیره به سه‌ر شێعری کلاسیکا و ته‌نانه‌ت ته‌جروبه کردنی ئه‌م جۆره شێعره‌یه، ئه‌مه بۆ مانا نی یه که هه‌ر که‌س شێعر ئه‌نووسێ ئه‌بێ له شێعری کلاسیکه‌وه ده‌س پێ بکا به‌ڵام شاره‌زایی له شێعری کلاسێک بنه‌مای ئافراندنی مۆسیقایێکی شیاوه بۆ هه‌ر چه‌شنه شێعرێک. 5. وێنه(ئیماژ) شێعری هه‌ژان ته‌ژی یه له ئیماژ و وێنه جۆراجۆر، به‌ڵام هه‌ر وا که باسم کرد دوربینی هه‌ژان به‌ره‌و سروشت دانراوه بۆ وێنه گرتن له جوانی یه کانی سروشت. ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که من باس له‌و وێنه جوانانه نه‌که‌م که هه‌ژان ئه‌یخوڵقێنێ وه‌ک: ئه‌م رووباره بۆ مه‌ست بووه؟ پێچ ئه‌خوات و له‌تر ئه‌داو هاژه‌هاژ گۆرانی ئه‌چڕێ! یان: له گۆشهیێكی ئه‌م شهجهرهدا دار كونكهرهیێكیش هه‌یه هه‌موو جارێ ده‌نووكی له به‌فر وه‌ر ئه‌دا و به به‌رچاوی دار به‌ڕووه‌وه له‌شی دارسێوی ئهسمی؛ وێنه‌ی به قوه‌ت تابلۆی ره‌نگین ئه‌خوڵقێنێ: پـۆلـی نـیـگا،خێـڵی ئهسێرهن له دووی 6. ره‌وایه‌ت (گێڕانه‌وه) رۆڵی گێرهور له شێعری ئه‌مرۆدا زۆر به‌رچاو تره و پێم وایه که‌شفی تازه‌یه شێعره ئه‌م دۆخه‌یه، گێڕه‌وه‌ر ئه‌گه‌ر زۆرتر سه‌باره‌ت به چیرۆک له سه‌ری باس ده‌کرا به‌ڵام بێ گۆمان سه‌رجه‌می ئه‌و ئاسه‌وارانه که وه‌ک هونه‌ر ئهخوڵقێن ره‌وایه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌یه . ئۆژن یونسکۆ له وتاری قسه‌یێک له سه‌ر ئاوانگارد ئه‌نووسێ:کاتێک نووسه‌ر شتێک ده‌نووسێ هه‌ستێک روون یا لێڵ دایده‌گری که له به‌رانبه‌ر شتێکا به شه‌ڕ هاتووه ، واتا ئه‌گه‌ر قسه‌یێکی بۆ وتن هه‌یه هۆ که‌ی ئه‌مه‌یه که ئه‌وانی تر ئه‌م قسه‌یان به‌و جۆره که شیاوه نه‌وتووه یان نه‌یانزانیوه چۆن بیڵێن،ئه‌گه‌ر وا نی یه بۆ ئه‌نووسێ. بۆیه نووسه‌ر به نووسین شه‌ڕێک ئه‌گێرێته‌وه که ده‌ره‌نجامی داسه‌پاندنی ناخی خۆیه‌تی به سه‌ر ئه‌وانی ترا. بێگومان شێعری کلاسیک چیرۆکی هه‌بوو بۆ گێرانه‌وه به ڵام ده‌قی کراوه فه‌زای زۆره بۆ خۆ ده‌رخستنی هه‌موو که‌سێ که قسه‌ی خۆیان بکه‌ن. به داخه‌وه له شێعری ههژانا گێره‌وه‌ر عه‌قڵی گشتی یه که له پله‌یێکی به‌رزتره‌وه ئه‌روانێته تابلۆکان و ئهیانخوڵقێنێ و ئه‌و ده‌رفه‌ته به که‌سێ تر نادرێ له دهقهکانا بدوێن.خوێنه‌ر به ده‌گمه‌ن بێجگه له ده‌نگی شاعیر ده‌نگێ تر ده‌بیسێ، دهنگهلێک وه‌ک ده‌نگی خۆشه‌ویست، ده‌نگی کۆمه‌ڵ، ده‌نگی شت و مه‌ک ،..... له‌م ده‌قانه یا نین یا زۆر که‌من. ئه‌مه‌ش هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که گێرهوهری ته‌واوی رووداوکان خودی شاعیره و ئێمه نابینین که شاعیر گێرهور بگۆڕێ ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه خه‌ساری زۆربه‌ی ده‌قه کوردیه‌کانن. ته‌نانه‌ت ژن وه‌ک خۆشه‌وێست له چاوی گێڕهوهرێکی پیاو سالارانه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه وه‌ک شێعری کۆلاژ: چاوت له جنسی ئه‌ستێره روومه‌ت له سێوی لوبنانی برۆت له باڵی شه‌وه زه‌نگ نیگات کازیوه‌ی به‌یانی سینگ، زه‌ریایێکی رازاوی تێیدا شه‌پۆلی نیانی پرچت له جنسی شه‌نگه‌بی هه‌وات، رۆژێکه بارانی هه‌ر وا بینیمان ژن بوونه‌وه‌رێکی بێ ده‌سه‌ڵاته که شاعیر ته‌نیا به‌و جۆره که حه‌ز ده‌کا و حه‌زی پێ ئه‌دا ده‌یگێڕێته‌وه،بوونهوێرێکی په‌سیو که ناتوانێ شتێ بێ جیاواز له بۆچوونی شاعیر؛ وێنه‌کان عه‌ینی و ساده و ساکارن ئه‌م شێوه گێڕانه‌وه یانی شاعیر پێش نووسین ده‌زانی قه‌راره چی بنووسێ بۆیه به مه‌یل و خواستی خۆی رووتووشی ده‌کا.شاعیر بێ ئه‌وه‌ی ده‌س تێوه‌ردانێکی ببێ له چۆنیه‌تی وێنه ته‌نیا ئهیانگێڕیتهوه، گێڕانهوهێک که ته‌نیا حه‌زی شاعیره و به‌س. ژان میشل ئادام له وتاری(( ده‌قی ره‌وایی، شوێنێک بۆ تێکه‌ل بوون)) ئه‌نووسێ: له گێرانه‌وه‌دا ئه‌رکی سه‌ره‌کی له سه‌ر شانی رسته نی یه، به‌ڵکوو له سه‌ر شانی ئه‌به‌ر ڕسته‌یه و له‌ت له‌ت کردنی روداوه‌که. بۆیه گێڕانه‌وه ی حه‌قایه‌تێک له خاڵی سفره‌وه تا کۆتایی زۆرتر کاری چیرۆکه شاعیر بێ گۆمان چیرۆک نانووسی که‌چی ئێمه له هێندێ ده‌قا ده‌بینین که چیرۆکیکی کلاسیک ده‌خوڵقێ، کارێکی هونه‌ری که له ساڵه‌کانی 40 و 50 هه‌تاوی له هێندێ شاعیری فارس وه‌ک تهوهلهلی و خانله‌ری و ئه‌خه‌وان ده‌یبینین که ئه‌گه‌ر کلاسیک بیانووسیایهت پێ ده‌گووترا نه‌زم. له ده‌قی شه‌جه‌ره نامه ئێمه ئه‌م جۆره گێڕانه‌وه ده‌بینین جیا له توانا هونه‌ریه‌کانی له باری گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێک هه‌م گێره‌وه‌ر له گۆشه نیگای یه‌که‌م که‌سی تاکه‌وه ئهدووی بێ ئه‌وه‌ی بزانێ که ئه‌م گۆشه نیگا بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌سته ده‌روونی یه کانه نه کێشه فه‌لسه‌فیه‌کان یا بووژانه‌وه‌ی مێژوویێک خه‌یاڵی ،هه‌م گێڕانه‌وه خه‌تی و راسته‌و خۆیه،روداوه کان له‌ت له‌ت نابن که من بزانم ئه‌مه شێعره نه‌ک چیرۆک ، بۆ نموونه له ده‌ربه‌ندی په‌پووله ئێمه که‌چی باش ده‌زانین رۆمانه شێعره به‌ڵام له کاتی خوێندنه‌وه‌دا هه‌ست به رۆمان ناکه‌ین و حه‌زی شێعری تێراومان ئه‌کا. له‌م ده‌قانه که له به‌ر ده‌ستماندایه به داخه‌وه ئێمه نابینین که شاعیر خۆی ده‌رخا زۆرتر حه‌ز ده‌کا که‌سێک تر بنوێنێ بۆیه ئێمه نابینین راسته‌و خۆ شاعیر قسه‌ی دڵی کا و ناچاره خۆی به ته‌وسیفی مه‌عشووق یان باروودۆخێک هیلاک بکا.که‌م ئه‌بینین شاعیر هه‌ستی به‌رانبه‌ر به شطێک یان که‌سێک بڵێت، پی خۆشه ته‌نیا ئه‌و شته که بینیویه‌تی بۆ خه‌ڵکی بگێڕێته‌وه. 1. چوونه ناو ژیانی خه‌ڵکه‌وه ئه‌م باسه م له که‌م جێگادا دیوه به‌ڵام پێم خۆشه وه‌ک یه‌که‌م جار باسی بکه‌م که ئایا شێعر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه کاربوردی چاوی لێ بکرێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رکی ده‌ق حه‌زێک بێ که به ئێمه‌ی ئه‌بخشێ ناشێ ئه‌م حه‌زه جێگای له ژیانی ئاسایی خه‌ڵکا بکاته‌وه؟ پێم وابێ یکێک له‌و رێگانه که ئێمه ئه‌زانین رێگای رۆیشتنی ده‌قه ئه‌ده‌بی یه‌کانه بۆ ناو خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رگرتن له تکنۆلۆژیایه.به ڕای من شێعر که توانی ببێ به sms ئه‌توانێ خۆێ زیاتر جێ بکاته‌وه. ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێمه بین مهسێجه شێعر بنووسین جیاوازه. شێعر له زاتی خۆیدا توانای ئه‌وه‌ی هایه که دێڕێکی لێ ده‌ربێت و ببێ به مهسێجێک، کاتێ شێعر توانی ئه‌م ئه‌رکه به‌رێوه ببا یانی خه‌ڵکیش توانیانه له‌م شێعره تێ بگه‌ن و که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرن. شێعری هه‌ژان توانای ئه‌مه‌ی هه‌یه من ئه‌توانم به‌ش به حاڵی خۆم بۆ که‌سێک که خۆشم ئه‌وێت دێڕێ هه‌ڵبژێرم و بینێرم وه‌ک: ته‌نیا له چاوی تۆدا ئارام ئه‌گرم؛ چاوت میهرەبانترین شه‌وی گه‌ردوونه هیچ ئه‌هریمه‌نێ تیایدا زاوزێ ناكا یان ئێجگار نائارام و مانووم؛ با سه‌ر بنێم به سینگته‌وه و تێر تێر بنووم شێعرێک که ئه‌م توانایه هه‌بێت ئه‌مه ده‌ر ده‌خا که شاعیر هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی رهخسانه بۆ رسته‌کانی و رووداوه‌کان ئه‌توانن له هه‌مان کاتا که یه‌کێکن(وه‌حده‌ت) جیاوازیشن(تهکهثور). **** دوا وته بێ گومان زۆر فاکتوری تر هه‌ن که ئه‌توانن هه‌وێنی وتاری تر بن یان به‌شێک بن له‌م وتاره وه‌ک توانا هونه‌ریه‌کان . تهشبیههکان، ئیستعاره ،.... به‌ڵام باش ده‌زانین که له شاعیرێک به توانا وه‌ک هه‌ژان ئه‌وێ که باس ئه‌کرێ ئه‌وانه نین که له رێ مامۆستایێکهوه ئه‌توانین فێری بین به‌ڵام ئه‌وانه‌یه که ئه‌زموونه‌کانی چه‌ندین ساڵه ی شاعیر ره چاو ئه‌خا. بێ گۆمان شێعرێک که پر بێ له تکنێکی ئه‌ده‌بی ناتوانێ له هه‌مان کاتا ده‌قێکی کراوه و واڵا بێ خوێنه‌ری چالاک مه‌عریفه‌یێکی نوێ ئه‌وێت که ته‌نیا له رێگای خولقاندنی ده‌قێک جیاوازه‌وه ئه‌توانی به ده‌ستی بێنێ. به‌فرانباری 91 نظرات شما عزیزان:
آخرین مطالب نويسندگان پيوندها
تبادل
لینک هوشمند
|
|||
|